گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاسایش و بەرگرى پەرلەمان: چەکى بێ مۆڵەت کاریگەرى بۆ سەر هەڵبژاردنى پێشوەختە دەبێت

2021.05.10 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش و بەرگرى پەرلەمان: چەکى بێ مۆڵەت کاریگەرى بۆ سەر هەڵبژاردنى پێشوەختە دەبێت

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى ڕایگەیاند، پێویستە حکومەت پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنى چەکى بێ مۆڵەت گەڵاڵە بکات، دەشڵێت، چەکى بێ مۆڵەت کاریگەرى بۆ سەر شەفافیەتى هەڵبژاردنەکەش دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدر زیادى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق (10ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، دەبێت حکومەت پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنى چەکى بێ مۆڵەت پێشکەش بکات و ئەگەر ئەو دۆخەش ئاوەها لەدەرەوەى ئیرادەى دەوڵەتدا بەردەوامبێت بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنیش ئاستەم دەبێت، نەک تەنها هەر هێندە بەڵکو کردەوەى سەربازى و کوشتنیش زۆرتر دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەکى کۆنترۆڵنەکراو کاریگەرى بۆ سەر شەفافیەتى هەڵبژاردنەکەش دەبێت و مستەفا کازمیش وەکو سیفەتى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان کۆبونەوەیەکى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا کردووە و ئەو پرسەى باس کردووە و کۆبونەوەى دووەمیشى کردووە بۆ ئەوەى پڕۆژە یاسایەک گەڵاڵە بکرێت بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکە.

 

زیادى دەشڵێت، گەڕانەوەى چەک تەنها بۆ دەستى دەوڵەت نایەتە کایەوە لەڕێگەى سازان و ڕێکەوتنى لایەنە سیاسیەکانەوە نەبێت.