گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دایکێک لە هەولێر: کوڕەکەیان کوشتم دواتر سوتاندوویانە و ڕۆنی ڕەشیان پێدا کردووە

2021.05.10 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
دایکێک لە هەولێر: کوڕەکەیان کوشتم دواتر سوتاندوویانە و ڕۆنی ڕەشیان پێدا کردووە

ناس کورد-

ژنێکی بەتەمەن لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، دوو ساڵ لەمەوبەر کوڕەکەی کوژراوە، بەڵام تائێستا تاوانبارانی ڕووداوەکە دەستگیرنەکراون و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات مافی وەربگرنەوە، دەشڵێت، کوڕەکەیان کوشتووە دواتر سوتاندویانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئایاری 2021، ژنێکی بەتەمەن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، "لە 24ی 8ی 2019، کوڕە تاقانەکەم کە ناوی هیمداد بووە، لەلایەن کەسێکەوە کوژرا، بەڵام تائێستا هیچ کەس لەسەری دەستگیرنەکراوە."

 

وتیشی، "لەدوای ڕووداوەکە کەسێک لەسەر کوشتنی کوڕەکەم دەستگیرکرا، بەڵام بە واستە و بەشێوەیەکی نایاسایی ئازاد کرا، بکوژی سەرەکیش کە ناوی (س، ش) هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە."

 

دایکی هیمداد ئاماژەی بەوەشکرد، "کوڕەکەم هاوشێوەی تاوانێکی تیرۆر تیرۆر کراوە، چونکە دوای ئەوەی کوشتویانە، تەرمەکەی سوتێنراوە و دواتر ڕۆنی ڕەشی پێداکراوە و بەتەواوی تەرمەکەی شێوێندرابوو."

 

هاوکات داواشی لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ کرد، بکوژانی کوڕەکەی د ەستگیربکەن و مافی بۆ وەربگرنەوە.

 

باسی لەوەشکرد، "کوڕەکەم بە بەبێ باوکی گەورە کرد، ئێستا تەنها خۆم و دوو کچەکەمین، بارودۆخی دەروونیم زۆر خراپە و داوادەکەم بکوژی کوڕەکەم دەستگیر بکرێت."