گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پشکی هەرێم ڕەوانە دەکەین’’

مستەفا کازمی: شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەکات

2021.05.10 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی: شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەولێر  دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەمنزیکانە شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات، دەشڵێت، بەمزووانە پشکی هەرێم لە بودجە ڕەوانە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "لەئێستادا پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر لە سەردەمی زێڕیندایە، لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کارم کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێکتێنەگەیشتنەی دروست ببوو."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێویستمان بە چاندنی تۆوی متمانەیە لەنێوان کورد و عەرەب بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانەکان و لەنێویاندا قەیرانی ناوچە کێشەلەسەرەکان."

 

کازمی ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لەم هەفتەیەدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکی ناوچە کێشەلەسەرەکان شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات و بۆ ئەو مەبەستە پێشنیازێک دەدەینە هەریمی کوردستان."

 

هاوکات لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە، کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، "شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن."