گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمی: تا ئێستا سەدر یەک داواکاریی هەبووە لە من

2021.05.10 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: تا ئێستا سەدر یەک داواکاریی هەبووە لە من

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، تائێستا موقتەدا سەدڕ، ڕێبەرى رەوتى سەدر تەنها یەەک داواکارى لێ هەبووە کە ئەویش گرنگیدان بووە بە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنى بۆ ژمارەیەک لە میدیاى عێراقى ئاماژەى بەوە کرد، لەو کاتەوەى ئەوان لە پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستبەکاربوون هەتا ئێستا، موقتەدا سەدڕ، ڕێبەرى رەوتى سەدر تەنها یەک داواکاریى لێ کردووە.

 

وتیشى، سەدر داواى لێکردم گرنگى و بایەخ بە عێراق بدەم.

 

کازمى ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ڕەوتى سەدڕ کۆنترۆڵى حکومەتیان کردبێت و وتى ئەو قسانە بێ بنەمان و راستى تێدا نییە.

 

ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەو خۆى هەریەک لە وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بانکى ناوەندى بژاردە کردووە نەک ڕەوتى سەدڕ.