گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پۆلیسى سلێمانى: دوو تۆمەتبار بە دراوى ساختەوە لە پێنجوێن دەستگیر کران

2021.05.09 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: دوو تۆمەتبار بە دراوى ساختەوە لە پێنجوێن دەستگیر کران

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى ڕاگەیاند کە مامەڵەیان بە دراوى ساختەى جۆرى دینارى عێڕاق و دۆلارى ئەمریکییەوە کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى (9ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن كە تۆمەتبارێك لەناو بازاڕی قەزای پێنجوێن دراوی ساختەی پێیەو بەنیازە ساغی بكاتەوەو مامەڵەی پێوە بکات، پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.

 

ڕونیشکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێکى تەمەن 20 ساڵ دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك دراوی ساختەی عێراقی و دۆلار کە بە تۆمەتبار بووە.

 

پۆلیسى سلێمانى جەختیلەوەشکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیداو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەسەر هەمان دۆسیەو بەبڕیاری دادوەر، تۆمەتبارێكی دیکە  دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.