گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى گەڕانەوەى پارتى بۆ کەرکوک ئاشکرا کرا

2021.05.09 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى گەڕانەوەى پارتى بۆ کەرکوک ئاشکرا کرا

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ سەرلەنوێ کردنەوەى بارەگاى حزبەکان لەچەند پارێزگایەک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (9ى ئایارى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەند راگەیەندکارێکى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ سەرلەنوێ کردنەوەى بارەگاى حزبەکان لە چەند پارێزگایەک و لەو چوارچێوەیەدا پارتى دیموکراتى کوردستان بارەگاکانى لە کەرکوک وەردەگرێتەوە.

 

رونیشیکردەوە، لەو بارەگایانەدا ڕێگە بە بوونى چەکدار نادرێت.

 

جەختیشیکردەوە کە رێگە بە گەڕانەوەى چەکدارى حزبەکان نادەن بگەڕێنەوە شارى کەرکوک.