گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى گواستنەوە داوایەک ئاڕاستەى هاوڵاتیە عێراقییە گیرخواردووەکانى هیندستان دەکات

2021.05.09 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى گواستنەوە داوایەک ئاڕاستەى هاوڵاتیە عێراقییە گیرخواردووەکانى هیندستان دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، داوا دەکات ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە ئارەزووى گەڕانەوە لەهیندستانەوە دەکەن سەردانى باڵیۆزخانەى عێراق لەنیودەلهى بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق (9ى ئایارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد " کەوتووە داوا لەو هاوڵاتیە عێراقیانە دەکات کە لەهیندستانن و ئارەزووى گەڕانەوە دەکەن بچنە باڵێۆزخانەى عێراق لەنیودەلهى و خۆیان ناونووس بکەن.

 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەشڵێت، بەمەست لەو خۆناونوسکردنە بۆ گەڕاندنەوەیانە لەگەشتێکى تایبەتى هێڵى گشتى ئاسمانى عێراق کە ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو ڕێکەوتى 13ى ئەم مانگە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامى دەدات.

 

هەفتەیەکە حکومەتى عێراق دەستى کردووە بە گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتیانەى کە لەهیندستان گیریانخواردبوو بەهۆى بڵاوبونەوەى نەوەى هیندى ڤایرۆسى کۆرۆنا و خراپى دۆخى تەندروستى ئەو وڵاتە.