ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارى کشانەوەى لە هەڵبژاردن لە یەکەم ساتەوە داوە و هیچ بڕیارێک نەبووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن یاخود حزبێک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (9ى ئایارى 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک دەزگاى ڕاگەیاندن باسى لەوەکرد، بڕیارى کشانەوەى لە هەڵبژاردن لە یەکەم ساتەوە داوە و هیچ بڕیارێک نەبووە کە بەشدارى بکات لە هەڵبژاردن یاخود حزب.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، پرۆسەى سیاسى ئەو بریتییە لە سەرکەوتنى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەرانە، هەندێک هەوڵى ئەوەیاندا کە سەرۆک وەزیران بە شەیتان بکەن، بەڵام بەڵێنەکەى بۆ ئەوەى کە بێلایەن بێت پاراست.
مستەفا کازمى لە درێژەى قسەکانیدا وتى، چەک پێویستە بە دەستى دەوڵەتەوە و بێت و حکومەتى شەڕى چەکى دەرەوەى یاسا دەکات.