گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە کازمییەوە لەبارەى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان

2021.05.09 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە کازمییەوە لەبارەى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان

ناس کورد-

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق بەمزووانە دەنێردرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (9ى ئایارى 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک دەزگاى ڕاگەیاندن ئاماژەى بەوە کرد، پشکى هەرێمى کوردستان وەک ئەوەى لە بودجەى گشتى عیراقدا جێگیر کراوە بەمزووانە دەنێردرێت بۆ هەرێم.

 

رونیشیکردەوە، پەیوەندى نێوان هەرێم و ناوەند لە ئێستادا بە سەردەمى زێریندا تێدەپەریت.

 

جەختیشى کردەوە لەوەى کە لەگەڵ بەرپرسانى لایەنە سیاسیەکاندا کارى بۆ ئەوە کردووە کە متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بکات.