گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سەربەخۆکان چانسان زیاترە’’

ژمارەى کاندیدەکانى هەڵبژاردن لە عێراق ’’بۆ نزیکەى نیوە کەمیکردووە’’

2021.05.09 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى کاندیدەکانى هەڵبژاردن لە عێراق ’’بۆ نزیکەى نیوە کەمیکردووە’’

ناس کورد-

 

ژمارەى کاندیدەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق نزیکەى نیوەى ژمارەى کاندیدەکانى دوایین هەڵبژاردنە کە ساڵى 2018 بەڕێوەچوو، ئەوەش بەهۆى گۆڕانى یاساى هەڵبژاردنەوە کە کێبڕکێى لەسەر کورسییەکان بەتەواوى گۆڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "ئەلمەدا" ى عێراقى، ئامارەکان دەریدەخەن ژمارەى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەمساڵ نزیکەى نیوەى ژمارەى کاندیدەکانى هەڵبژاردنى پێشووە، ئەوەش بەهۆى یاسا نوێیەکەوە کە هەلى دەرچوونى کاندیدى بۆ کەمتر لە چواریەک کەمکردووەتەوە دواى دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن بۆ چەندین بازنە.

 

یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکەمجار هەلى خۆ کاندیدکردنى کەسانى سەربەخۆ و تاکەکەسى بەدوور لە حزبەکان رەخساندووە، ئەوەش یەکەمجارە لەدواى ساڵى 2003 ەوە.

 

چەند کاندیدێکى سەربەخۆ کە قسەیان بۆ رۆژنامەکە کردووە دەڵێن، هەلى بردنەوەى کورسی پەرلەمانیان لە بازنەکان بەراورد بە کاندیدە حزبییەکان زیاترە، لەبەرئەوەى کاندیدە حزبییەکان خاوەنى لایەنگرى بەرفراوان نین لەقەزاکان.

 

بەپێچەوانەى پێشبینى باوەوە بۆ کەمى بەشدارى خەڵک، کاندیدە تاکەکەسییەکان دەڵێن خەڵک بەشێوەى بەرفراوان بەشدار دەبێت، بەهۆى کاندیدە سەربەخۆکانەوە.

 

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن، 44 هاوپەیمانى و 267 حزب ڕەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردن، سەربارى ژمارەى کاندیدەکان کە دەگاتە زیاتر لە 3 هەزار و 500 کاندید کە لەناویاندا 887 کاندیدى سەربەخۆ هەن، هەروەها زیاتر لە 900 کاندیدیش لەناو کۆتاکانى ژناندان لەهەموو بازنەکاندا.