گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کار بۆ هەموارکردنەوەى یاساى کۆمپانیاى نیشتیمانیى نەوتى عێراق دەکرێت

2021.05.09 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
کار بۆ هەموارکردنەوەى یاساى کۆمپانیاى نیشتیمانیى نەوتى عێراق دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ وەزیرى نەوتى حکومەتى عێراق تاوتوێى هەموارکردنەوەى یاساى کۆمپانیاى نیشتیمانیى نەوتى عێراقى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (9ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، حەلبوسى لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق پرۆژە یاساى نەوت و غازى تاوتوێ کرد.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوکە، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەپێویستى زانیوە کە لەماوەى داهاتوودا پڕۆژەکە پەسەند بکرێت و تێپەڕێنرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە کە هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى هەموارکردنەوەى یاساى کۆمپانیاى نیشتیمانیى نەوتى عێراق کراوە.