گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە مەرج و رێوشوێنى نوێ بۆ حەج دادەنێت

2021.05.09 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە مەرج و رێوشوێنى نوێ بۆ حەج دادەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیە ئامادەیی نیشاندا بۆ رێکخستنى فەریزەى حەجى ئەمساڵ بەمەرج و رێوشوێنى نوێوە بەجۆرێک کە گرەنتى پاراستنى سەلامەتى و تەندروستى حاجیان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، حەجى ئەمساڵ بەپێی رێوشوێنە تەندروستیی و ئەمنییەکان دەبێت بۆ پاراستنى سەلامەتى و تەندروستى حاجیان.

 

جەختیشیکردووەتەوە، دامەزراوە تەندروستییەکان بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنى دۆخەکە گرتنەبەرى سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ گرەنى پاراستنى تەندروستى حاجیان.

 

وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیە دەڵێت، دواتر وردەکاریی رێوشوێن و مەرجەکان و پلانەکانیان بۆ حەجى ئەمساڵ بڵاودەکەنەوە.