گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەسرور بارزانى: حكومه‌تی عێراق یازده‌ مانگه‌ به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌

2021.05.09 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: حكومه‌تی عێراق یازده‌ مانگه‌ به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌

 ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق یازده‌ مانگه‌ به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (9ى ئایارى 2021) لەمیانەى کردنەوەى پڕۆژه‌ی تلفریكی چیای زاوای گه‌شتیاری له‌ دهۆك ئاماژەى بەوە کرد، كارنامه‌ی كاره‌كانمان دوو ئامانج له‌خۆده‌گرێت، یه‌كه‌میان چاكسازییه‌ و دووه‌میان هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتە.

 

رونیشیکردەوە، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ دۆسیه‌ی شایسته‌ داراییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی تائێستا نه‌گه‌یشتووه‌ و روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی یازده‌ مانگه‌ حكومه‌تی عێراق به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ناوه‌ستین و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

 

سه‌رۆكی حكومه‌ت گەشبینی خۆشی به‌ باشبوونی دۆخی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ پشتگیری هاووڵاتییان و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت نیشاندا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی دوو شتی گرنگن و ده‌بێت پارێزگاری له‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، و هه‌موو هه‌وڵێكیشمان له‌م پێناوه‌دا ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.

 

 پڕۆژه‌ی تلفریكی چیای زاوای گه‌شتیاری له‌ دهۆك یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ گەشتیارییەکان، كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 500 مه‌تر و درێژیه‌كه‌شی 2300 مه‌تر ده‌بێت، و تێچووی پڕۆژه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ 30 ملیۆن دۆلار.

 

چیای زاوا له‌ دهۆك یه‌كێك له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی دهۆک و به‌ درێژایی ساڵ خاوه‌ن سروشتێكی جوانه‌ و بووه‌ته‌ ڕووگه‌یه‌كی گرنگ بۆ هاووڵاتییان و گه‌شتییاران.