گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خاچى سور لە عێراق: دەستوەردانمان لەئاڵوگۆڕى دیلى جەنگ لەگەڵ ئێران نەکردوە

2021.05.09 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
خاچى سور لە عێراق: دەستوەردانمان لەئاڵوگۆڕى دیلى جەنگ لەگەڵ ئێران نەکردوە

ناس کورد-

لیژنەى نێودەوڵەتى خاچى سور لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە کە هەوڵى ئەوەى دابێت ئاسانکارى بکات بۆ گۆڕینەوەى دیلەکانى جەنگ لەگەڵ ئێراندا و جەختلەوەدەکاتەوە ئەو جۆرە هەواڵانە کاریگەرى نەرێنى لەسەر هەستى ئەو خێزانانە هەیە کە چارەنوسى خۆشەویستەکانیان نازانن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەى نێودەوڵەتى خاچى سور (9ى ئایارى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەندێک زانیارى بڵاوکراونەتەوە گوایە ڕێکخراوەکە نیازى هەیە ئاسانکارى بکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنى دیلەکانى جەنگ لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو زانیاریانە نادروستن و ئەوەى جێى داخە لەسەر زارى لیژنەکەوە بڵاودەکرێنەوە، پەیجەکانمان لە عێراق سەرجەمیان متمانە پێکراون و هێماى شینیان وەرگرتووە، هەر هەواڵێکیش لە دەرەوەى ئەو پەیجانە لە لیژنەکەوە نییە.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، هەر پڕوپاگەندە و هەواڵێکى درۆ سەبارەت بە دۆسیەى بێسەروشوێنەکان کاریگەرى نەرێنى لەسەر هەستى خێزانى ئەو کەسانە دروست دەکات کە چەندین ساڵە بەدواى وەڵامەوەن لەسەر چارەنوسى خۆشەویستەکانیان.