گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیاسەتمەدارێکى عێراقى کشانەوەى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە راگەیاند

2021.05.09 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکى عێراقى کشانەوەى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە راگەیاند

ناس کورد-

فایەق شێخ عەلى ئەندامى پەرلەمانى عێراق کشانەوەى لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى راگەیاند، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر تیرۆرکردنى چالاکوانان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فایەق شێخ عەلى تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دواى تیرۆرکردنى ئیهاب وەزنى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى دەکشێتەوە، داواش لەهێزە مەدەنییەکان و تشرینییەکان دەکات بەهەمان شێوە بکشێنەوە و ئامادەکاریی بکەن بۆ تەواوکردنى شۆڕشەکەیان لەمانگەکانى داهاتوودا دژى ئێران و میلیشیاکان.

 

جەختیشیکردووەتەوە، هیچ بژاردەیەک لەبەردەمیاندا نییە جگە لە "شکستهێنان بە رژێمى کوشتن و تاوان".

 

فایەق شێخ عەلى پارێزر و سیاسەتمەدارێکى عێراقییە، ماوەى دوو خولە لەسەریەک ئەندامى پەرلەمانە، ئەمیندارى گشتى پارتى گەلە بۆ چاکسازیی.