گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەماهەنگى دژە تیرۆر و ئەمریکا’’ لەمیدیاى ئێراندا..’’کوردێک سولەیمانى ناسیوەتەوە’’

2021.05.09 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەماهەنگى دژە تیرۆر و ئەمریکا’’ لەمیدیاى ئێراندا..’’کوردێک سولەیمانى ناسیوەتەوە’’

ناس کورد-

 

میدیا فەرمییەکانى ئێران راپۆرتى تایبەت بە وردەکاریی کوشتنى قاسم سولەیمانیان بڵاوکردووەتەوە کە مشتومڕ و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەو وڵاتە بەفەرمى هەڵوێستى خۆى لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتەکە کە لەلایەن پێگەى یاهو نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، پشتى بە چاوپێکەوتن لەگەڵ 15 بەرپرسی باڵای سەربازی و ئیداری و هەواڵگریی ئێستا و پێشووی ئەمریکا بەستووە کە تێیدا ڕۆڵی دەزگای دژە تیرۆری کوردستان (دژە تیرۆری یەکێتی) لە چاودێریکردن و کوشتنی ناوبراو ئاشکرا دەکات، هەرچەندە دژە تیرۆر ڕەتی دەکاتەوە.  

 

دەقی کوردی ڕاپۆرتی وردەکاری کوشتنی سولەیمانی و ’’بەشداری دژە تیرۆری کوردستان’’

 

پێگەى میهرى فەرمى ئێرانى راپۆرتەکەى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى "کوردێک لە فڕۆکەخانەی بەغدا سەردار سولەیمانی ناسیوەتەوە".

 

هەروەها پێگەى تەسنیمى ئێرانیش وردەکاریی راپۆرتەکەى بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتى پێگەیەکى ئەمریکى وردەکاریی ئەو زانیارییانەى بڵاوکردووەتەوە کە پێشتر لەبارەى رووداوى کوژرانى سولەیمانییەوە بڵاوکراونەتەوە.

 

بڵاوکردنەوەى ئەو راپۆرتە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، بەتایبەت کە باس لە هەماهەنگى دژە تیرۆر و ئەمریکییەکان دەکات لەرووداوى کوشتنى سولەیمانیدا.

 

دواى بڵاوبوونەوەى راپۆرتەکە، دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لەرونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو بابەتەوە هەبێت، دەشڵێت، ئەگەر مەبەست لە دژەتیرۆری لایەنەکەی دیکە بێت، ئەوا با خۆیان ڕوونکردنەوە بدەن.