گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

شارەزایەکی کورد سودە سەرسوڕهێنەرەکانی توو دەخاتەڕوو

2021.05.09 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی کورد سودە سەرسوڕهێنەرەکانی توو دەخاتەڕوو

ناس کورد-
پزیشکی پسپۆر لە زانستی خۆراک دەیان سودی تەندروستیی خواردنی توو دەخاتە ڕوو و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هان دەدات بە چڕی ئەوجۆرە میوەیە بە هەموو ڕەنگەکانییەوە بەکاربهێنن بەتایبەتی کە ئەو میوەیە بەشێوەیەکی فراوان و زۆر لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆرکامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسۆری زانستی خۆراک (9ی ئایاری 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی سودەکانی خواردنی میوەی توو دەڵێت، "توو یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌کانی وه‌رزی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین که‌ پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌سه‌ر سووده‌کانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام جێ داخه‌ وه‌ک پێویست گرنگی پێ نادرێت له‌ لای زۆربه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان".


ئەو پزیشکە ئاماژەبەوە دەکات، "توو بەسودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ ونه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان، یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ ئه‌دات له‌خوێندا وڕێگری دەکات له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین مادده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان و کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ئه‌کات".


دەشڵێت، "ئەو میوەیە یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌دات و بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه،‌ چونکه‌ ڕێگری ئه‌کات له‌ تووش بوون به‌ هه‌وکردن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزا و مادده‌ خۆراکیه‌ جیاوازه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ڕێگری ئه‌کات له‌مناڵ له‌بارچوون".

ژاژڵه‌یی باسی لەوەشکردووە، "توو چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی به‌ تایبه‌ت تووی ڕه‌ش".


ئەو پزیشکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، "توو لەڕووی تەندروستییە زۆرگرنکە بۆ پاراستنی چاو وبه‌هێز کردنی بینین وخۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری وبه‌هێزکردنی خانه‌کانی مێشک و ده‌مار وکه‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون بە نەخۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر".


ئەوەشی خستووەتەڕوو،"توو زۆر گرنگە بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات ؛ هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌که‌ی زۆر باشه‌ له‌ کاتی سک چووندا".


ئەو پزیشکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،" توو لەشی مرۆڤ له‌ هه‌وکردن دەپارێزێا به‌ تایبه‌ت هه‌وکردنی گورچیله‌ ومیزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان وڕوڵی بەرچاوی هەیەلە به‌هێزکردنی توانای سێکسی له‌ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا له‌گه‌ڵ زیادکردنی ژماره‌ی سپێرمه‌کان له‌ پیاواندا، هاوکات سودی گەورەی هەیەلە به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ".