گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هیچ کەس ناتوانێت ڕامانبگرێت

2021.05.09 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: هیچ کەس ناتوانێت ڕامانبگرێت

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێت بۆ حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن و هیچ كه‌سێك ناتوانێت رایانبگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) له‌ رێوڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ته‌له‌فریكی "چیای زاوا"ی له‌ شاری دهۆك كرده‌وه‌ و تیایدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستانه‌."

 

وتیشی، "له‌ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی ئابووری، وه‌كو كشتوكاڵ و پشیه‌سازی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌سیتن."

 

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، " به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان پێكردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێت بۆ حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به‌ پشتیوانی خوا و ئێوه‌، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رامانبگرێت."

 

 

 ده‌قی وتارەکەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

 

ئاماده‌بووانی ئازیز.. به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌نیا خزمه‌تی خه‌ڵكی دهۆك ناكات، به‌ڵكو هه‌موو كوردستان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كات كه‌ سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.

 

له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستانه‌.

 

له‌ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی ئابووری، وه‌كو كشتوكاڵ و پشیه‌سازی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌سیتن.

 

لێره‌دا سوپاسی هه‌موو كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ به‌شداربوونه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌‌، سوپاسی "یو بی هۆڵدین" ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ رێكوپێكه‌ی جێبه‌جێ كردووه‌.

 

داوا ده‌كه‌م به‌شداربن له‌ پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان پێكردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێت بۆ حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به‌ پشتیوانی خوا و ئێوه‌، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رامانبگرێت.

 

راسته‌ ئاسته‌نگ زۆره‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكێك ره‌نگه‌ بیه‌وێت رێگری بكات، به‌ڵام هیچ شتێك رامانناگرێت.

 

من خۆم چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی.