ناس كورد-
ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکەی بەردەم قوتابخانەیەکی کچان لەشاری کابولی پایتەختی وڵاتی ئەفغانستان زیاتر هەڵکشا و گەیشتە زیاتر لە 200 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "سکای نیوز" ( 9ی ئایاری 2021) دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتی ئەفغانستان ئاماری نوێی قوربانیانی تەقینەوەکەی دوێنێ ( شەممە)ی بەردەم قوتابخانەیەکی کچان لەکابول بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "لە تەقینەوەکەدا 58 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش بەسەختی بەرینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی هەر زۆری قوربانییەکان لە قوتابییە کچەکان بوون و تەنها هەشت هاووڵاتی نەبێت کە لەکاتی روودانی تەقینەوەکەدا لەو شوێنە بوون".
دوێنێ ( شەممە 8ی ئایاری 2021) سێ تەقینەوە لە نزیک قوتابخانەیەکی دوا ناوەندی کچان لەرۆژئاوای کابول روویاندا، هەرپاش تەقینەوەکە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، زۆربەی قوربانیانەکان قوتابی کچن و زیاتر لە 100 قوتابیش برینداربوون.
لەکاتی تەقینەوەکان هەواڵی کەوتنی چەند مووشەکێک بڵاوکرایەوە، تاوەکو و ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتی هێرشەکانی لەئەستگۆ نەگرتووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە پێدەچێت ڕێکخراوی داعش ئەو کردەوەیەی کردبێت.