گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سی ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا

بەوێنە؛ هاتوچۆی سلێمانی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەم بەیانییەی بڵاوکردەوە

2021.05.09 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ هاتوچۆی سلێمانی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەم بەیانییەی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەڕێگای نێوان سلێمانی – چەمچەماڵ سی ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە پردی تەیناڵ ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و لە ئەنجامدا، شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و شۆفێرکی دیکەش بریندار بوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرانبەر، دواتر پێکدادان لەنێوان ئەو ئۆتۆمبێلە و دوو ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ڕوویداوە، بەھۆیەوە شۆفێری یەکێک لەبارھەڵگرەکان گیانی لەدەستداوە و  شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە برینداربووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی ھۆکاری ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.