گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواى هەرێم

2019.06.12 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواى هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای  ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەکانی گەرمی دادەبەزن. . بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 40 و نزمترین 23 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانیش بەرزترین پلەى گەرما 38 دەبێت و نزمترینیش 25 پلە دەبێت، لە دهۆک 38 بە 21 و هاوکات لە کەرکوک 40 بە 27 پلە دەبێت. . هەروەها سبەى پێنجشەممە تاڕادەیەک نزمتر دەبێت، بە گوێرەى پێشبینییەکان دوو بۆ سێ پلە، پلەى گەرماى شارەکان دادەبەزێت. .