گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە چی دەڵێت؟

’’میدیاکان: ئەمەریکییەکان بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی هەولێر ژمارەیەک ڕێکاریان گرتووەتەبەر’’

2021.05.08 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
’’میدیاکان: ئەمەریکییەکان بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی هەولێر ژمارەیەک ڕێکاریان گرتووەتەبەر’’

ناس كورد-  هەڤاڵ فەتاح

چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە، سوپای ئەمەریکا بەمەبەستی پاراستنی بنکە سەربازییەکانی لەنزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕێکاریی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر و سنورەکەی بەفرۆکەی بێفرۆکەوان دەپارێزێت، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەکەش دەڵێت، ڕەوشی فرۆکەخانەکە زۆر ئاساییە و ڕۆژانە دەیان گەشتی ئاسمانیی نێودەوڵەتی وناوخۆیی تێیدا ئەنجامدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند میدیایەکی عێراقی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنیی شاری هەولێرەوە بڵاویانکردووەتەوە، "لەئێستادا ئەمەریکییەکان سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنیی توندن بۆ بەرگرتن لەهەر هێرشێکی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکە سەربازییەکانیان لەنزیک فڕۆکەخانەکە و جێگۆڕکێ و گواستنەوەی سەربازە ئەمەریکییەکان لەنێوان بنکە سەربازییەکاندا لەو سنورە دەستی پێکردووە و ناوچەکەش بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بەبەردەوامی چاودێریی دەکرێت و پەرژینی ئەمنیش لەچواردەورەی ئەو سنوردا لێدراوە".

 

لەوبارەیەوە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر (8ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ" ناس کورد" وتی،" ئەوانە زانیاریی ئەمنیین و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵام لەئێستادا ڕەوشی فڕۆکەخانەکە زۆر ئاساییە و هیچ گرفتێکی نییە و جموجۆڵی هێڵی فڕۆکەوانیش لەڕووی لۆجستی و تەکنێکییەوە زۆر ئاساییە و کێشەی نییە".

 

هۆشیارئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆژانە نزیکەی 45 گەشتی هێڵی فرۆکەوانی بۆ وڵاتانی جیهان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ئەنجامدەدرێت، جگەلەوەش ڕۆژانە گەشتی هێڵی فرۆکەوانی بۆهەردوو فرۆکەخانەی بەغدا و بەسرە بەڕێوەدەچێت و بەپێچەوانەوە".

 

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر جەختیلەوەشکردەوە، "ئەو موشەکانەی کە لەماوەی ڕابردوودا ئاراستەی فرۆکەخانەکە کرابوون هیچ زیانێکی بە بەشەکانی فرۆکەخانەکە نەگەیاندووە، زیانەکان تەنها بەر فرۆکەخانەی سەربازیی هاوپەیمانان کەوتووە".

 

لەماوەی ڕابردوودا گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران بە هاوێشتنی موشەک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریان کردووەتە ئامانج ئەوەش بەبیانەوەی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوفرۆکەخانەکەو سنوری دەوروبەری ئەو شوێنە.