گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەگاتە چەند؟

هەرێم؛ سبەینێ بەرزترین پلەی گەرمی لەمساڵدا تۆماردەکرێت

2021.05.08 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ سبەینێ بەرزترین پلەی گەرمی لەمساڵدا تۆماردەکرێت

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لەمساڵدا تۆماردەکرێت کە دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (شەممە 8ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکاندا کەمێک پەڵە ھەوری ەەبێت، پلەکانی گەرمی بە تێکرای دوو پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم لەنێوان 33 بۆ 36 پلەی سیلیزی دەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 39 بۆ 40 پلەی سلیزی دەبێت." 

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با ئاسایی دەبێت و ھەندێک کاتی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بەخێرایی 15-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە .