ناس کورد-
وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ناسراو بە "پنتاگۆن" بە پێچەوانەى پێشبینییە ئەوروپییەکانەوە کات و شوێنى گەوتنە خوارەوەى موشەکە چینییە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەى دیارى کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تۆڕى CNNى ئەمریکى لە زارى بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى ئەوە دەکەن کە موشەکە چنییەکە شەوی شەممە بکەوێتە خوارەوە، بەپێى پێشبینییەکان لە کاتژمێر 11ى شەو بەکاتى گرینچ بگاتە بەرگە هەواى زەوى.
سەبارەت بە شوێنى کەوتنە خوارەوەکە سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەداوە، لە وڵاتى تورکمانستان لە ناوچەیەکى چۆڵ دەکەوێتە خوارەوە، پارچەکانیشى لە نێوان کاتژمێر 11:27 خولەک بۆ 5:27ی سەرلەبەیانی دەکەونە سەر زەوى.
هەفتەى ڕابردوو چین موشەکى "لۆنگ مارچ 5 بى" بەرەو بۆشایى ئاسمان هەڵدا بەڵام لە کۆنترۆڵى دەرچوو، ماوەى چەند ڕۆژێکیشە باس لە کات و شوێنى کەوتنە خوارەوەى دەکرێت و ترسى ئەوە هەیە لە ناوچەى ئاوەدانى بکەوێتە خوارەوە و زیانى لێ بکەوێتەوە، پێشتریش دەزگا گەردونناسییەکانى ئەوروپا پێشبینى ئەوەیان کردبوو لە دەریاى ناوەڕاست بکەوێتە خوارەوە.