ناس کورد-
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەك پێکهێنراوە و كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی هاوبەشدا لەگەڵ چەند میدیایەکدا (شەممە 8ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، " ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر پڕۆژەی بودجە و مادەی 11 باش بوو و بە وردی كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوولا."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە جدین لە جێبەجێکردنی یاساکە و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئێستا لیژنەیەك كار دەكات بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان."