گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

چیتر چاوەڕێی هیچ لایەنێک ناکەین

پارتى دەیەوێت شەمەندەفەرەکەى مەسرور بارزانى زوو بەڕێ بکات

2019.06.12 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى دەیەوێت شەمەندەفەرەکەى مەسرور بارزانى زوو بەڕێ بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم مەرسومی ڕاسپاردنی مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەربکات، بەرپرسێکی پارتیش ئاشکرایدەکات، لە کەمتر لە مانگێکدا حکومەت پێکدەهێنن و "چیتر چاوەڕێی هیچ حزبێک ناکەن". . نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە دوای دەرکردنی مەرسومی ڕاسپاردنی کاک مەسرور لەلایەن کاک نێچیرڤانەوە، دەست بە هەنگاوە کردارییەکان دەکرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و لە کەمتر لە مانگێکدا حکومەت پێکدەهێندرێت". . سەبارەت بەوەی تائێستا هیچ لایەنێک کاندیدی بۆ پۆستە وەزارییەکان دیارینەکردووە، ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، وەک پارتی کێشەیان لەگەڵ ئەوەدا نییە و لە کەمترین کاتدا دەتوانن کاندیدەکانیان دیاری بکەن، وتیشی: "ئەو کێشانەی لەناو حیزبەکانی دیکەدا هەیە لای ئێمە نییە و کاندیدەکان ئاسان یەکلایی دەکرێنەوە". . "چیتر لەسەر هیچ لایەنێک ناوەستین و پێکهێنانی حکومەت لەوە زیاتر دواناکەوێت و لەم مانگەدا حکومەت پێکدەهێنین"، نورى حەمە عەلى واى وت. . بڕیارە پاش ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، مەسرور بارزانی سەردانی لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مەسرور بارزانی سەردانەکانی دەستپێبکات. . دوێنێ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019  فراکسیۆنى پارتی، مەسرور بارزانى وەک کاندیدى پارتى پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، پاشان لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، متمانەى 87 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا. . .