گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دواى 18 ساڵ زیندانى 90 زانا بێتاوانى ژنێک لە کوشتنى چوار منداڵەکەى ئاشکرا دەکەن

2021.05.08 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
دواى 18 ساڵ زیندانى 90 زانا بێتاوانى ژنێک لە کوشتنى چوار منداڵەکەى ئاشکرا دەکەن

ناس کورد-

دواى ئەوەى تۆمەتبار کرا بە کوشتنى 4 منداڵى خۆى، ژمارەیەکى زۆر زانا توانییان بێتاوانى ژنێکى ئوسترالى ئاشکرا بکەن، ئەویش دواى 18 ساڵ لە ڕووداوەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمریکى (8ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، کاسلین فوڵبێگ کە ژنێکی ئوسترالییە ماوەى 18 ساڵە بە تۆمەتى کوشتنى هەر 4 منداڵەکەى لە زیندانە و ماوەى سزاکەشى 40 ساڵە، بەڵام بەڵگەیەکى زانستیى نوێ دەریدەخات کە بێتاوانە.

 

ئەوەش هاتووە، بەپێى تاقیکردنەوە بۆماوەییەکان دووان لە منداڵەکانى بەهۆى گۆڕانکارییەکى بۆهێڵییەوە گیانیان لەدەستداوە کە تائێستا نەزانراوە و ڕانەگەیەنراوە، کە ئەو گۆڕانکارییە بووەتە هۆى لاوازبوونى دڵیان و پێى دەوترێت مردنى لەناکاوى کۆرپە، کە بەهۆیەوە کۆرپە کتوپڕ گیان لەدەستدەدات، بۆیە ئەگەرى زۆرە کاسرین بێتاوان بێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، تاقیکردنەوەکان لەلایەن 90 زاناوە کراوە و دەرکەوتووە کە ئەو ژنە منداڵەکانى خۆى نەکوشتووە، ئەو زانایانە داواکارییەکیان پێشکەش کردووە و لە نامەیەکدا داواى ئازادکردنى دەکەن و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە کە منداڵەکانى بەهۆکارى سروشتى گیانیان لەدەستداوە.

 

لە نامەکەدا باس لەوەشکراوەتەوە، کاسلین تووشى شۆکى دەروونى و سوکایەتى جەستەیى بووەتەوە لەناو گرتوخانەدا و تائێستاش مەینەتییەکانى بەردەوامن، چونکە سیستمى دادوەریى بێهیوایان کردووە، لەناو ئەو زانایانەى کە نامەکەیان واژۆکردووە دووانیان هەڵگرى خەڵاتى نۆبڵن و سەربە 9 دەوڵەتن.

 

کاسلین هەمیشە رەتیکردووەتەوە کە منداڵەکانى خۆى کوشتبێت، بەڵام دادگا سوور بوو لەسەر ئەوەى کە 4 حاڵەتى کوشتن لەناو یەک خێزاندا لەماوەى جیاجیادا شێکى سروشتى نییە و دایکەکە لە پشت کوشتنەکەوەیە، هەروەها یەکێک لە یادەوەرییەکانى کە نوسیبوویەوە بەڵگەیەکى تر بوو لە دژى کە تێیدا نوسیبوى"سارەى کچى لەگەڵ هەندێک هاوکارى لەم جیهانە ڕۆیشت".

 

بەڵام لەساڵى 2018 دەرکەوت کە کاسلین بازدانێکى بۆهێڵى ناسراو بە CALM2ى هەیە و بۆ هەرچوار منداڵەکەشى گواستراوەتەوە و ساڵى ڕابردووش دەرکەوت کە هۆکارى مردنەکەیان ئەو بازدانەیە.