گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی کەیسی ’’مستەفا سەلیمی’’

2021.05.08 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی کەیسی ’’مستەفا سەلیمی’’

ناس کورد- 

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی "مسته‌فا سه‌لیمی" ده‌كه‌ن کە لە ڕابردوودا گومان هەبوو لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی ئێران کرابێتەوە، ئەو پەرلەمانتارانە داوادەکەن، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی بده‌نه‌وه‌ و رای گشتی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ راگه‌ندراوێکدا ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ‌ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (شەممە 8ی ئایاری 2021) ڕایانگەیاند، "پێشتریش داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، پێویسته‌ له‌ زووترین كاتدا ئه‌نجامی لیژنه‌ی راسپێردراو بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی مستەفا سەلیمی بۆ ئێمه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌ربخات و ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆلیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و راده‌‌ستكردنه‌وه‌یه‌، كه‌ دژی هه‌موو پره‌نسیپ و به‌هایه‌كی پاراستنی مافی مرۆڤه‌، به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن. 




ده‌قی راگه‌ندراوه‌كه:

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی (11ی نیسانی 2020) مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرایه‌وه‌ و له‌سێداره‌درا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی (14ی نیسانی 2020) فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان پێكهێنا، ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان  ئه‌نجامه‌كان و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانمان به‌ راپۆرتێك له‌ رۆژی (21ی نیسانی 2020) دایه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی راسپێردراو سوودی لێ ببینن و داوامان كرد له‌ ئه‌نجامی كۆتایی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر ده‌رنه‌خستنی راستییه‌كان و بێ وه‌ڵامی حكومه‌ت له‌ رۆژی (1ی ئاداری 2021) به‌ یاداشتێكمان جارێكی دیكه‌ جه‌ختمان له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌ راسپێردراوه‌ كرده‌وه‌ و داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ وه‌ڵامی راپۆرتمان بده‌نه‌وه‌ و رای گشتی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌م وه‌ڵامه‌ به‌ ده‌ستی ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

 

گومان ده‌كه‌ین له‌ ده‌رخستنی راستییه‌كان و بۆیه‌ رای گشتی له‌م بابه‌ته‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ زووترین كاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لیژنه‌ی راسپێردراو بۆ ئێمه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌ربخات و ئه‌م كه‌سانه‌ی رۆلیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م راده‌‌ستكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ دژی هه‌موو پره‌نسیپ و به‌هایه‌كی پاراستنی مافی مرۆڤه‌، به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و راستییه‌كان به‌ رای گشتی رابگه‌ێندرێت.

 

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان:

 

رزگار عیسا سوار

حیكمه‌ت محمد گه‌ودا

ئه‌رشه‌د حسێن محمد

حسیبه‌ سعید گه‌ردی

مه‌م ئه‌سكه‌نده‌ر نێروه‌یی

محسین حسێن دۆسكی

له‌یلا عبدالجبار حدۆ

نزار مه‌لا غفار سورچی