گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

’’بەڤیدیۆ؛ لە هەولێر لێهاتوویی شۆفێرێک پاسکیلسوارێک لە مردن دەگێڕێتەوە’’

2021.05.08 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

وتوبێژی هاتوچۆی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە لە ترافیکێکی شاری هەولێر نزیکە ئۆتۆمبێلێک لە پایسکیلسوارێک بدات و دەڵێت، ئەگەر شۆفێرەکە زۆر لێهاتوو نەبوایە، ئێستا هەموو شتێک تەواو ببوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (شەممە 8ی ئایاری 2021) بڵاویکردووەتەوە، "هەموو جارێک گۆزەکە سەلامەت دەرناچێت، لەو گرتەیەش کە لە ترافیکێکی هەولێر گیراوە پایسکلێک پابەندی وەستان نابێت لەسەر ترافیک، کە پایسکل لەو حالەتە حسابی پیادەی بۆ دەکرێت ودەبێت لەسەر ترافیک بوەستێت، لەکاتی پەڕینەوەش پایسکل سوار بێتە خوارەوە لە پایسکل." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام ئەوەناکات و خەریک دەبێت ببێتە ڕاوێکی ئاسان بۆ ئوتومبێلێکی تایبەت کە لەدیوی چرای سەوز دێت، ئەگەر شوفێرەکە زۆر بەئاگا و لێهاتوو نەبوایە ئێستا کۆتایی بەهەموو شتێک هاتبوو." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کەواتە پەندی لێوەربگرن شوفێرانی ماتۆرسکیل و پایسکلسواران."