گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عێراقییەک 12 ژنى هیندى لەبرى دوبەى بەقاچاخ هێناوەتە بەغدا

2021.05.08 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
عێراقییەک 12 ژنى هیندى لەبرى دوبەى بەقاچاخ هێناوەتە بەغدا

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى هیندى ئاشکرا دەکات، تۆڕێکى عێراقى لە هیندستان 12 ژنى هێندییان بە قاچاخ بردووە بۆ بەغدا لەکاتێکدا پێیان وتراوە بۆ دەستکەوتنى کار بەرەو شارى دوبەى دەبرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "تایمز ئۆڤ ئیندیا" ئەمڕۆ شەممە (8ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆراتێکیدا بڵاوى کردووەتەوە، دواى تۆمارکردنى سکاڵا لە پۆلیس و باسکردنى ڕوداوەکە لەلایەن کەسوکارییانەوە، دەسەڵاتدارانى ئەمنی لە ویلایەتى بەنجابى هیندى ئەو تۆڕەى ئاشکرا کردووە و پۆلیسى شارى گوا کەسێکیان بە ناوی "جەبارى مەلا" دەستگیر کردووە کە سەرپەرشتیان دەکات و هەستاوە بەقاچاخ بردنى 12 ئافرەتى هیندى بەرەو عێراق.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە، وەزارەتى دەرەوەى هیندستان بە کارەکەى زانیووە کە ئەو ئافرەتانە بەرەو شارى بەغدا بەقاچاخ براون بێ ئەوەى ناوەکانیان لەفەرمانگەى کۆچبەران تۆماربکرێت و لێکۆڵێنەوەکانیش ئەوەیان دەرخستووە کە جەبار مەلا چەند ژنێکى هیندى ساڵى پار لەماڵەکەیدا بۆ خزمەتکردن دامەزراندووە و ئەوەشى پێووتون کە کارئاسانیان بۆ دەکات بۆ ئەوەى کاریان لەدوبەى دەسبتکەوێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، جەبار مەلا بەشێوەیەکى قاچاخ ئەو ئافرەتانەى لەڕێگەى گوماناوییەوە بردووە و گەیاندوونى بەعێراق و دواتر ناچارى کردوون کە کارى زیادە لەعێراقدا بکەن.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، یەکێک لە ژنەکان توانیوویەتى لەشوێنى کارەکەى هەڵبێت و پەیوەندى بەباڵیۆزخانەى هیندستانەوە لە بەغدا بکات و داواى بەهاناوە چوونى کردووە و پیاوى یەکێک لەو ژنانەش سکاڵاى لەلاى پۆلیسى هیندى تۆمار کردووە بەوەى ژنەکەى بۆ کارى قورس لەعێراقدا فێڵى لێکراوە.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکە هیچ مۆڵەتێکى فەرمى نییە کە لە دەرەوەى هیندستان کارى لەو جۆرە بکات بەو شێوەیەى کە وەزارەتى دەرەوە مۆڵەت دەدات.

 

پۆلیسى هیندستان داواش دەکات لەو وڵاتانەى کە دەیانەوێت کارێکیان لەدەرەوەى وڵات دەستبکەوێت، دڵنیاببنەوە لەتۆمارکردنى ناوى خۆیان لەفەرمانگەى کاروبارى دەرەوە پێش ئەوەى لەگەڵ هەر خاوەنکارێکدا ڕێکبکەون.