گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری ڕاستەقینەى مردنی ناپلیۆن ئاشکرا دەکات

2021.05.08 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری ڕاستەقینەى مردنی ناپلیۆن ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوە نوێیەکان، هۆکارى مردنى ناپلیۆن پۆنابرتى ئیمراتۆریاى کۆنى فەڕەنسیەکان بۆ ڕاهاتن لەسەر خواردنەوەى ئاوى گوڵاوى کۆڵۆنیى کە تووشى ژەهراویبوونى کردووە دەگەڕێتەوە نەک هۆکارى تر کە تا ئێستا بەربڵاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى دەڵێت، ناپلیۆن پۆنابرتى سەرکردەى فەڕەنسیەکان لە 5ى ئایارى ساڵى 1821 لەدوورگەى سانت هێلانەى دوورە دەستى ئۆقیانووسى ئەتڵەسى مردووە، دواى ڕادەستکردنەوەى بەهێزى دەریاى بەریتانیا و ژیانى لە تاراوگە بۆ ماوەى شەش ساڵ.



بەڵام بەپێى ڕاپۆرتى توێکارى تەرمەکەى، هۆکارى مردنەکەى بۆ شێرپەنجەى گەدەى دەگەڕێتەوە بەتایبەت پیلانگێڕى زۆر لەدژى گێڕدراوە و لەوانە ئەگەرى ئەوە هەیە لەسەردەستى فڕێنەرانى ژەهرخوارد کرابێت و پڕۆپاگەندەى ئەوەشى لەسەر بڵاو کراوەتەوە ئەو تەرمەى کە لەناو گۆڕەکەیدایە لەپاریس هى خۆى نییە و ساختەیە و ئەو بەرەو ئەمەریکا هەڵهاتووە.

 

لاى خۆشیەوە پاریز هاریس، پزیشکى پسپۆڕى زانستى زیندەگى لەزانکۆى دى مۆنتفۆرت لەلیستەر بەڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە ، ناپلیۆن لە ئەنجامى ئەو بۆنە زۆرانەى کە بەکارى دەهێنا تووشى ژەهراوى بوون بەجۆرە چەوریەک بوو هەروەها ڕۆژانە تا پێش مردنى چەندین شوشە لەئاوى کۆڵۆنیاى دەخواردەوە بۆ ماوەى چەندین ساڵ بەبەردەوامى.

 

بەپێى توێژینەوەکانى پێشووى ئەمەریکا، ئەوە دەرکەوتووە دووچاربوونى بەچەند چەوریەکى سەرەکى بووەتە هۆى تێکچوونى گلاندەکانى و ئەوەش کاریگەرى بۆ سەر هۆرمۆنەکانى کردووە و لەئەنجامدا گەشەى تێکچووە و وەرمى بۆ دروستبووە.

 

هاریس دەشڵێت، دووچاربوونى بۆ ماوەیەکى زۆر بەو چەورییانە هۆکارى تێکچوونى تەندروستى ناپلیۆن لەساڵانى دواى ژیانیدا تا توشبوونى بەشێرپەنجەى گەدە زیاتر ڕووندەکەنەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، ئەو ئەنجامەش دەنگۆى مردنى ناپلیۆن بەمادەى ئەرسەنیک پۆچەڵ دەکاتەوە، چونکە لەوکاتەدا خەڵکى ئاستى تێگەیشتینان لەسەر ئەو مادەیە بەرزبووە کە لەدەرمانخانە و نەخۆشخانەکاندا هەبووەو بۆ جوانکارى بەکارهێنراوە.

هاریس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەوەى بیرچووە ڕاستیەکە کە ناپیلۆن بەڕێژەیەکى زۆر ئاوى گوڵاوى کۆڵۆنیاى لەجەستەدا کۆبووەتەوە و بەجۆرێک تا جارێکیان دەموچاوى پێ شوشتووە و واى زانیووە ئاوى ئاساییە.



باسى لەوەش کردووە، ناپیلۆن فرە ڕێکلامى بۆ ئاوى گوڵاوى کۆڵۆنی کردووە کە ساڵى 1792 کراوەتە بەرهەمێکى بازرگانى و بۆ کەسانى ئەریستۆکراتەکان تایبەتکراوە بەهۆى ئەوەى نرخەکەى زۆر گرانبووە.



هاریس ئەوە دەگێڕیتەوە، گەرچى ناپلیۆن پزیشکەکانى خۆش نەویستووە و لەچارەسەرەکانیان خۆى بەدوورگرتووە، بەڵام بڕواى بەسوودى ئاوى گوڵاوى کۆڵۆنیا هەبووە و لێى دەگێڕدرێتەوە کەوتوویەتى بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشى زۆرباشە.



هاریس ئەوەشى خستووەتە ڕوو، بۆیە بەو ئاوە بۆ ماوەى 20 ساڵ مەلەى کردووە و کردویەتى بەسەر سەریدا و تەنانەت لەو شوشە ئاوانەى لەکاتى هێرشە سەربازییەکانیدا لەگەڵ خۆێدا بردوونى و ئەوەش بەدەردەکەوێت کە ڕۆژانە دوو بۆ سێ شووشەى لەو ئاوە خواردووەتەوە، لەکاتێکدا خەڵکى تەنها توانیوویەتى لەیەک ساڵدا بوتڵێکى بکڕێت.


هاریس ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ڕەنگە ئاوى گوڵاوى کۆڵۆنیى ژیانى ناپیلۆنى لەهێرشى چەندین بەکتریا و ڤایرۆس کە لەناوچە جیاوازەکانى ئەوروپادا بڵاوبووە پاراستبێت بەڵام لەکۆتاییدا بەهۆى زیادەڕووى کردنەوە سەرى خواردووە و کوشتوویەتى.