گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: ناوی کاندیدەکانمان لا نییە

2021.05.08 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: ناوی کاندیدەکانمان لا نییە

ناس کورد-
وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لەبارەی ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکانی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی، "تائێستا ناوەکانمان بەفەرمی بەدەست نەگەیشتووە و هەرکات ناوەکان بگاتە دەزگای هەڵبژاردن بەفەرمی ئاشکرای دەکەین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 1ی ئایاری ڕابردوو، دواین وادەى پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، سەرجەم حزبەکان ناوی کاندیدەکانیان ئاشکرا کردووە تەنها یەکێتی نەبێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکانیش، دەزگای هەڵبژاردنی حزبی دەبێت ئاگاری وردەکارییەکانی هەڵبژاردن و ناوی کاندیدەکان بێت.

 

بەڵام براکۆ شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (8ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بە فەرمی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی نەگەڕاوەتەوە بۆ دەزگای هەڵبژاردن لەلایەن حزبەکەمانەوە، ناوەکان ئاشکرا نەکراوەو هەرکات ناوی کاندیدەکان یەکلایی کرایەوە ئەوکات ئێمە بە فەرەمی ئاشکرای دەکەین و ڕەتیشکردەوە بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ گۆڕان کاریگەری لەسەر دواکەوتنی ناوی کاندیدەکان هەبێت.

 

سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەی ناوی کاندیدەکان لەلایەن حزبەوە لەکاتێکدا کۆمسیۆن پێشتر ناوەکانی پەسەندکردووە، وتی، "نازانین هۆکارەکەی چییە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین ناوەکانمان بەدەست بگات و دواتر بە فەرمی ڕایدەگەیەنین".

 

پێشتر جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى هەولێرى یەکێتى رایگەیاند، بە گۆڕانکاریکردن لە کاندیدەکان نیگەرانییەکان لەبارەى کاندیدەکانى حزبەکەى لە سنورى ئەو پارێزگایە چارەسەرکراون.

 

زیاتر بخوێنەوە: ’’گۆڕانکاریی’’ لە کاندیدەکانى یەکێتى لە هەولێر کرا

 

حاجى مەسیفى لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (5ی ئایاری 2021) لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی لە هەولێر و نیگەرانی یەکێتییەکانی ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند، "بەرژەوەندی حزب لەسەرو هەموو بەرژوەندییەکانی دیکەوەیە و ڕەچاوی بەرژوەندییەکانی حزب دەکەین و ئەو نیگەرانییانەى کە هەبوون چارەسەر کراون".  

  

باسی لەوەشکرد، چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان بەوە بووە لە بازنەیەکی هەولێر گۆڕانکاری کراوە لە کاندیدەکان، لەبری ڕێباز بیرکۆتی خاتونێک کاندید کراوە بەناوی مژدە خان.  

 

هەروەها سەرچاوەیەک لە یەکێتی بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، لە دەڤەری ڕاپەرین هەریەک لە مەلا غەریب و بەدریە حاجى حەسەن کاندیدن، بەڵام داوادەکرێت مەلا حەسەن بگۆڕدرێت بۆ زانا حەسەن.


باسى لەوەشکرد، بۆ ئەوانەى فۆرمیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە دەکرێت گۆڕانکاریی لە کاندیدەکاندا بکرێت.


بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، د. ئاسۆ فەرەیدون لە سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە کاندیدکراوە، لەگەڵ سوارە شەهید ئارام، د. نەرمین مەعروف و بڕیار ڕەشید.


هەروەها ئەو حزبە لە قەزای چەمچەماڵ ڕزگار حەمەى کاندیدکردووە، لە شارەزووریش چرۆ محەمەد و لە گەرمیانیش سروە عەبدوڵا.


هەروەها لە هەولێریش هەرێم کەمال خورشید، کوردۆ عومەر ساڵح، فەیسەل کەریم خان مەولود، شەرمین حەمەد بەگ، موژدە ئیسماعیل، برزۆ مەجید، عەبدولسەلام محەمەد کاندیدن بۆ هاوپەیمانی کوردستانی.