گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

باڵە چەكدارییەكەی سەدر سێ خاڵ لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕادەگەیەنێت

2021.05.08 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
باڵە چەكدارییەكەی سەدر سێ خاڵ لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

گروپی سەرایا سەلام کە باڵى سەربازیی سەدرییەکانە لەبارەى کاندیدەکانى لیستى سەدریی و بانگەشەى چەند کاندیدێک گوایە پەیوەندییان بەوانەوە هەیە ڕاگەیەنراوێکى سێ خاڵى بڵاو کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەناوی فەرماندەیی فیرقەى پێنجى بەسرە-میسانەوە دەرچووە و کۆپیەکى بەدەستى "ناس کورد" گەیشتووە (8ى ئایارى 2021) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کاندیدانى لیستى سەدرییەکان تەنها لەلایەن بنکەى جەماوەرى سەدرییەکان و فەرماندەى باڵاوە سەرپەرشتى دەکرێن بەتایبەتى موقتەدا سەدر و ئەویش لەچەند توێتێکیدا جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە پشتیوانیکردنى ئەو کاندیدانە لەلایەن بنکە جەماوەرییەوە ئەرکێکى ئەخلاقییە و نابێ لاوازبکرێت بۆ پاڵپشتى چاکسازى.

 

لەخاڵى دووەمى ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە، پاڵپشتى هیچ کاندیدێکى سەربەخۆ ناکەن ئەگەر سەدریش بێت یاخود پەیوەندى بەوانەوە بێت، یاخود هەر کاندیدێکى سەربەخۆ بانگەشەى ئەوە بکات کە لەلایەن سەرایا سەلامەوە پشتیوانى دەکرێت و کاندیدى نهێنى ئەوانە ئەوا بێ بەرێن لێى، ئەوانە تەنانەت لەوانەش کە پاڵپشتى دەکەن و ڕیکلامى بۆ دەکەن چونکە ئەوە قۆرخکردنى ناوى بنەماڵەى ئال سەدرییەکانە بۆ بەرەژوەندییەکانى.

 

لەکۆتا خاڵیشدا ئەوە خراوەتەڕوو، لیژنەى نهێنینان بۆ چاودێریکردن و هەندێ جموجۆڵ کە بانگەشەى ئەوە دەکات پەیوەندییان بەسەرایا سەلامەوە هەیە پێکهێناوە.