گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆن: پڕۆسەى وردبینى و پێداچوونەوە بەدۆسییەى کاندیدەکان دەستپێدەکات 

2021.05.07 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: پڕۆسەى وردبینى و پێداچوونەوە بەدۆسییەى کاندیدەکان دەستپێدەکات 

 ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، ژوورێکى تایبەت بۆ وردبینى و پێداچوونەوە بەدۆسییەى کاندیدەکان پێکدەهێنرێت و لەماوەى 15 ڕۆژدا ئەنجامى بەدواداچوونەکان یەکلایى دەکرێتەوە و ئامادەکارییەکانى پڕۆسەى دەنگدانیش دەخرێنە سەر پشت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە گلایى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، 44 هاوپەیمانى و 267 حزب ڕەزامەندیان بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردنەکە لەسەر دراوە، سەربارى ژمارەى کاندیدەکان دەگاتە زیاتر لە 3 هەزار و 500 کاندید کە لەناویاندا 887 کاندیدى سەربەخۆ هەن و هەروەها زیاتر لە 900 کاندیدیش لەناو کۆتاکانى ژناندان لەهەموو بازنەکانى هەڵبژاردنەکە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەئێستادا لەنوسینگەى نیشتیمانى سەر بەکۆمسیۆن وردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسییەکانى کاندیدەکاندا دەکرێت و هەروەها بەدواداچوون بۆ بەڵگەنامە و زانیارییەکانیان دەکرێت و دواى کۆتایهاتنى قۆناغى وردبینیش ڕەوانەى لایەنى پەیوەندیدار دەکرێت لەوانە دەزگاى لێپرسینەوە و دەستپاکى و بەڵگە و تاوان و وەزارەتەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا و هەروەها ژوورى ئۆپراسیۆن بۆ ئاسانکارى کارەکان دروست دەکرێت و لەماوەى 15 ڕۆژیشدا پێداچوونەوە و وردبینیەکان تەواو دەکرێن.

 

گلایى وتوشیەتى، ئەو ژمارانەش کۆتایى نین و لیستى کۆتایى لەدواى دەستکەوتنى وەڵامەکان لەدامودەزگاکانەوە یەکلایى دەکرێنەوە و هەروەها دواتر لەلایەن ئەنجومەنى کۆمسیۆنەوە ڕاستاندینان بۆ دەکرێت.

 

وتەبێژەکەى کۆمسیۆنى باڵا باسى لەوەش کردووە، ڕێگە بەکاندیدەکانى هەڵبژاردانى داهاتوو دەدرێت لەگەڵ خێزانەکانیان لەیەک بازنەى هەڵبژاردندا کە خۆى تیایدا هەڵبژاردووە دەنگەکانیان بۆ ئەو شوێنە بگوازنەوە ئەوەش بۆ نەفەوتانى دەنگى ئەندامانى خێزانەکەى کە سەربەو کاندیدەن.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەئێستادا کۆمسیۆن لەقۆناغى ئامادەسازیدایە بۆ هەڵبژاردنەکە و هەروەها دانانى میکانیزمى دیاریکردنى کارمەندانى سەر سندوقەکان و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنراوە.

 

کلایى دەشڵێت، هەماهەنگى بۆ بەڕێوەچوونى کارەکان هەیە و پشکینین بۆ سەرجەم ئامێرەکانى ژماردن و جیاکردنەوەى دەنگەکان بەئامادەبوونى کۆمپانیاى میرۆى کۆرى و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراو و چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەکرێت.