گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جۆ بایدن مەرسومێکى لەبارەى عێراق واژۆ کرد 

2021.05.07 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
جۆ بایدن مەرسومێکى لەبارەى عێراق واژۆ کرد 

ناس کورد- 

سەرۆکى ئەمەریکا، مەرسومێکى 17 ساڵ پێش ئێستاى بۆ ساڵیکى دیکە درێژکردەوە کە لەدژى عێراق و سوریا دەکراوە و بارى نائاسایى لەو دوو وڵاتە بۆ ساڵێکى تر ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆشکى سپى (7ى ئایارى 2021) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، هێشتا بەربەست لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەى عێراقدا و چەسپاندنى ئاشتى و ئاسایش  و هەوڵەکانى بەرەو پێشبردنى دامودەزگا سیاسى و ئیدارى و ئابوورییەکانى عێراقدا هەیە و ئەو بەربەستانەش هەڕەشەیەکى نائاسایین بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى و سیاسەتى دەرەوەى عێراق و ئەمەریکا.

 

باس لەوەش کراوە، بەو هۆیەوە جۆ بایدن بەردەوامى حاڵەتى نائاسایى نیشتیمانى ڕاگەیەنراوى بەپێویستزانیووە بەپێى بڕیارى 133303 کە تایبەتە بە ئۆقرەیى عێراق.

 

هاوکات لەڕاگەیەنراوێکى جیاوازتردا لەسەر درێژکردنەوەى بارى نائاسایى لەسوریا کۆشکى سپى ڕایگەیاندووە، دڕەندەى ڕژیمى سوریا و سەرکوتکردنى گەلەکەى تەنها گەلى سوریا ناخاتە مەترسیەوە بەڵکو نائارامى بۆ سەرتاسەرى ناوچەکە بەدواى خۆیدا دەهێنێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕژێمى سوریا و سیاسەتەکانى کە هەوڵى بەدەستخستنى چەکى کیمیاى و بەکارهێنانى دەدات و هەروەها بەپاڵپشتى کردنى گروپە تیرۆریستیەکان هەڕەشەیەکى نائاسایى دەکاتە سەر ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا و سیاسەتى دەرەوە و ئابوورى ئەمەریکا بۆیە بایدن بەپێى بڕیارى 133338 حاڵەتى نائاسایى نیشتیمانى تایبەت بەسوریاى ڕاگەیاندووە.



ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەمەریکا ئیدانەى پێشێلکارییەکانى ڕژێمى ئەسەد دەکات لەدژى مافەکانى مرۆڤ کە پاڵپشتى ئێرانى و ڕوسەکان ئەنجامى دەدات.

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەدا کۆشکى سپى داواش لەبەشار ئەسەد دەکات، شەڕ لەدژى گەلەکەى ڕابگریت و ئاگربەست لەسەرتاسەرى وڵاتەکەیدا ڕابگەیەنێت بۆ ئەوەى یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنرێنە خەڵکانى لێقەوماو.

 

لەسەردەمى ویلایەتى بۆشى کوڕدا بڕیارى 13303 تایبەت بەعێراق لەساڵى 2003 دەرچوو، لەساڵى 2004 بڕیارى 133338 ى تایبەت بەسوریا دەرچوو، هەردوو بڕیارەکە جەخت لەسەر کۆمەڵێک سزا بەسەر دامودەزگاکانى ئەو دوو وڵاتەدا دەکات.