گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمازۆن لەڕوى نرخى هێماى بازرگانییەوە توانى سەرکەوێت بەسەر کۆمپانیاکانى ئەپڵ و گۆگڵدا

2019.06.12 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمازۆن لەڕوى نرخى هێماى بازرگانییەوە توانى سەرکەوێت بەسەر کۆمپانیاکانى ئەپڵ و گۆگڵدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆمپانیاى ئەمازۆن لە ئێستادا بەنرخترین هێماى بازرگانییە لە جیهاندا، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە توانى بەسەر ئەپڵ و گوگڵدا سەرکەوێت کە ماوەى 12 ساڵە ئەو دوو کۆمپانیایە لوتکەى لیستى بەنرخترین هێماى بازرگانیان گرتبوو. . لە ساڵى 2018دا ئەمازۆن سێیەمین گرانترین هێماى بازرگانى بوو، کە لە دواى ئەپڵ و گوگڵەوە دەهات، بەڵام ئەمساڵ زۆر بەخێرایی توانى سەرکەوێت بەسەر ئەو دوو کۆمپانیایەدا و لە لوتکەى لیستەکە بێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بە ڕێژەى 52% نرخى ساڵانەى زیادیکردووە. . لە ئێستادا نرخى هێماى بازرگانى ئەمازۆن گەیشتووەتە 315 ملیار دۆلار، بەڵام نرخى هەر یەک لە ئەپڵ و گوگڵ 309 ملیار دۆلارە و کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتیش لە ڕیزبەندى چوارەم دێت و نرخى هێما بازرگانییەکەى 251 ملیار دۆلارە. . بەڵام دەبێت جیاوازى بکرێت لەنێوان گرانترین هێماى بازرگانى و گەورەترین کۆمپانیا لە ڕوى نرخى بازاڕەوە، کە لە ئێستادا کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لە ڕوى نرخى بازاڕەوە گەورەترین کۆمپانیایە، کە نرخى بازاڕى ئەو کۆمپانیایە بریتییە لە 1016 ملیار دۆلار و کۆمپانیاى ئەمازۆنیش 916 ملیار دۆلارە و ئەپڵیش 751 ملیار دۆلار و گۆگڵیش 750 ملیار دۆلارە. . .