گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆتن : ڤاکسینى سپۆتنیگ وەکو چەکى کڵاشینکۆف وايە

2021.05.07 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
پۆتن : ڤاکسینى سپۆتنیگ وەکو چەکى کڵاشینکۆف وايە

ناس کورد-

سەرۆکى ڕووسیا ڕایگەیاند، ڤاکسینى سپۆتنیگ ڤى دژە کۆرۆناى وڵاتەکەى وەکو چەکى کڵاشینکۆف متمانەى بەدەستهێناوە و دەتوانن پشتى پێببەستن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکى ڕووسیا (7ى ئایارى 2021) لەمیانەى ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لەگەڵ جێگرى سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، دەتوانن پشتببەستن بە ڤاکسینى سپۆتنیگ ڤى وڵاتەکەى وەکو چۆن پشتیان بەچەکى کڵاشینکۆف بەستووە.

 

چەکى کڵاشینکۆف لەسەردەمى یەکێتى سۆڤیەتى جاراندا لەلایەن هاوڵاتیەکى ڕوسەوە دروستکراوە و تا ئێستاش بەشێوەیەکى بەربڵاو بۆ کارى سەربازى بەکار دەهێنرێت.

 

ڤاکسینى دژە کۆرۆنا سپۆتنیک ڤى لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەمهێنراوە و ساڵى ڕابردوو مۆسکۆ زۆر بەخێرایى ڕەزامەندى سەرکەوتنى بۆ دەربڕى و ئەوەش گومانى نێودەوڵەتى لەسەر دروستکرد بەڵام دواى بەکارهێنانى لەچەندین وڵات دەرکەوتووە کاریگەرییەکى باشى هەیە لەدژى پەتاکە.