گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەوڵەتى یاسا لەبارەى نرخى دۆلارەوە دوو بژاردە دەداتە حکومەت  

2021.05.07 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتى یاسا لەبارەى نرخى دۆلارەوە دوو بژاردە دەداتە حکومەت  

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، لەبارەى چارەنووسى نرخى دۆلارەوە دوو بژاردەیان داوەتە حکومەت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی لە پەرلەمانى عێراق (7ى ئایارى 2021) ئاماژەى بەوە کرد، لەدواى ئەوەى بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە رەتمان کردەوە دەنگ بە بودجەى گشتى بدەین دوو بژاردەمان داوەتە حکومەت.

 

وتیشى، دوو بژاردەکەى فراکسیۆنەکەمان یان گەڕاندنەوەى نرخى دۆلارە بۆ بەر لە بەرزکردنەوەى یاخود قەرەبووکردنەوەى هاووڵاتیان کە لە بەرزکردنەوەى نرخى دۆلاردا زیانیان پێگەیشتووە.

 

ڕۆژى (31ى ئادارى 2021) فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا دانیشتنى پەرلەمانى بۆ پەسەندکردنى بودجە جێهێشت و چەند داواکارییەکیان خستەڕوو بۆ دەنگدان بە بودجە.

 

پێشتر خەڵەف عەبدولسەمەد، سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی (22ى ئازارى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "دەنگدان لەسەر بودجە رەتدەکەینەوە ئەگەر داواکارییەکانمان تیایدا جێبەجێ نەکرێت".  

  

عەبدولسەمەد بەشێک لە داواکارییەکانى لیستەکەى لەبارەى تێپەڕاندنى بودجە خستۆتەڕوو ئەوانیش "دابەزاندنى نرخى دۆلار و دابەشکردنى دادپەروەرانەى پارە لەنێوان پارێزگاکان و هەرێمى کوردستان و موجامەلەنەکردنى هیچ لایەنێک لەسەر حسابى پارەى گشتى".