گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕووداوێکی کارەساتبار؛ پیاوێک هاوسەر و شەش منداڵەکەی خۆی کوشت

2021.05.07 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی کارەساتبار؛ پیاوێک هاوسەر و شەش منداڵەکەی خۆی کوشت

ناس كورد-

پیاوێکی میسری بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوەسەرەکەی و هەر شەش منداڵەکەی بەچۆ سەربڕی و دواتر هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی خۆشی بهێنێت، بەگوێرەی میدیاکانیش، پیاوەکە ئالودەی مادەهۆشبەرەکان بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "قاهیرە 24"ی میسری ( 7ی ئایاری 2021)  خاوەن فڕنێکی نان بەناوی "عیماد" لە پارێزگای فەیوم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوسەرەکەی و شەش منداڵەکەی بەچەقۆ سەربڕیوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە،" پیاوەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی دەستبەجێ چووە بۆ فڕنەکەی و گڕی لەشوێنەکە بەرداوە ویستوویەتی خۆی بسوتێنێت و کۆتایی بەژیانی بهێنێت".

 

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە،" دوای ئاگرکەوتنەوە لە فڕنەکە خەڵک فریای پیاوەکە کەوتوون و نەیانهێشتووە خۆی بسوتێنێت، بەڵام دواتر کە زانیویانە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کوشتووە ڕادەستی پۆلیسان کردووە".

 

ماڵپەڕە میسرییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، " لێکوڵێنەوەکانی پۆلیس ئەوەیان دەرخستووە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن ئەو پیاوەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئالودەبوونی بەمادەی هۆشبەر و کێشەی خێزانی".