ناس کورد-
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆکی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتووچۆی هاووڵاتیان بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ نابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆک (هەینی 7ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، " نوێژی جەژنی رەمەزانیش بە هەمان رێنوێنییەکانی پیشووتر لە مزگەوتەکان دەکرێن و داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەین هەر وەکو پێشتر ڕێنماییەکان بۆ نوێژی جەژنیش پەیڕەو بکەن و نوێژخوێنان لە مەترسییەکانی کۆرۆنا ئاگاداربکەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو جۆرە کۆبوونەوە و قەرەباڵغی دروستکردنێک لە شوێنە گەشتییارییەکان قەدەغەیە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگەهاندنەک ژ ژوورا ئۆپەراسیۆنا پارێزگەها دهۆکێ:
لدویڤ بەیانا وەزارەتا ناڤخۆ ۷ی گولانا ۲٠۲۱ بۆ رۆژێن جەژنا رەمەزانا پیرۆز، دگەل بەرچاڤگرتنا هەموو ڕێکارێن تەندروستیێ و هوشداریدان ژ هەلکێشان و زێدەبوونا هژمارا نەخوشێن کۆرۆنایێ و داخوازکرن ژ هاولاتیێن خوشتڤی کو خۆ ژ سەردان و چوونا مالا ب مەرەما جەژن و هەر مەرەمەکا دیتر و جهێن قەرەبالغ و چێکرنا قەرەبالغێ بدەنە پاش، ڤان بریارێن خوارێ ڕادگەهینین:
۱ـ هاتنووچوون ل رۆژێن جەژنێ دگەل بەرچاڤگرتنا ڕێنماییێن خۆپارێزیێ ژ نەساخیا کۆرۆنایێ دێ ئاسایی بیت.
۲ـ هەرجورە خڕڤەبوون و قەرەبالغی ل جهێن گشتی و گەشتیاری قەدەغەیە.
۳ـ نڤێژا جەژنێ دێ هێتەکرن ب هەمان ڕێنمایێن پێشتر کو ل مزگەفتا دهاتنە پەیرەوکرن. داخوازێ ژ ماموستایێن ئایینی دکەین هەر وەکو بەرێ ڕێنمایێن پێدڤی ل نڤێژا جەژنێ پەیرەو بکەن و نڤێژکەرا ژ مەترسیا کۆرۆنایێ ئاگەهدار بکەنەڤە و چوونا دەستا ل مزگەفتێ قەدەغە بکەن.
٤ـ هاتنووچوونا دناڤبەرا پارێزگەهێن هەرێمێ دگەل پارێزگەهێن عێراقێ لدویڤ بەیانا ژمارە (۱٥) یا سالا ۲٠۲۱ هەروەکو خۆ دێ قەدەغە بیت، بتنێ بۆ ئەو حالەتێن کو د بەیانێدا هاتی دێ ڕێ هێتەدان.
٥ـ هەموو ئەو بریارێن دیتر کو د بەیانێن پێشتردا بۆ پاراستن و سەلامەتیا هاولاتییێن خوشتڤی هاتیەدان دێ وەکو خۆ مینن.
هیڤیدارین ب جێبەجێکرنا ڕێنماییێن ساخلەمیێ خۆ ژ جهێن قەرەبالغ بدەنە پاش و روژێن جەژنێ خۆش ببەنە سەر و خۆدێ مەزن روژی و نڤێژێن وە قەبول بکەت.
ژوورا ئۆپەراسیۆنا پارێزگەها دهۆکێ
۷ ی گولانا ۲٠۲۱