گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەحمەدى حاجى ڕەشید: ئێران دوو هێندەى عێراق سودى لەهەڵگرتنى فیزا وەرگرتووە

2019.06.11 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدى حاجى ڕەشید: ئێران دوو هێندەى عێراق سودى لەهەڵگرتنى فیزا وەرگرتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەندامێکی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بەداتا و ئامار جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە: "ئێران زیاتر لەعێراق سودى لە هەڵگرتنى فیزا وەرگرتووە". . ئەحمەدى حاجى ڕەشید ئەندامی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق پێى وایە لێکۆڵینەوەى دروست نەکراوە لەبارەى هەڵگرتنى فیزا لەنێوان ئێران و عێراقدا و دەڵێت: "هەڵگرتنى فیزا بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئیرانە". . ئەحمەدى حاجى ڕەشید بەداتا و ئامار ئەو پرسە ڕووندەکاتەوە، بەگوێرەى ئامارەکان، لە ساڵی 2016 ڕێژەی سەردانی کارانی عێراق بۆ ئێران29% و سەردانیکارانی ئیرانی بۆ عێراق 71% ، ساڵی 2017 ڕێژەی سەردانیکارانی عێراق بۆ ئێران 28% و سەردانیکارانی ئێران بۆ عێراق 72%  و ساڵی 2018 ڕێژەی سەردانیکارانی عێراق بۆ ئێران 47%و سەردانیکارانی ئێران بۆ عێراق 53% ". . دەڵێت "لەهەردوو ساڵەکانی 2016 و 2017 دا ڕێژەی سەردانیکارانی ئێرانی بۆ عێراق دوو هێندە زیاتر سەردانیکارانی عێراق بۆ ئێران دەبێت، واتە ئەو بڕەداهاتەی عێراق لە دەستی دەدات دوو هێندەی ئەو داهاتەیە و زیاتریش کە ئێران لەدەستی دەدات". . هاوکات سەبارەت بەهەرێمی کوردستان ئەندامەکەی لیژنەى دارایى ئاماژە بۆ ئەوەدەکات هیچ داتاو زانیاریەکی لەبەردەست، دەڵێت" سەردانیکردنی کوردانی هەرێمی کوردستان بەشێکی کەمی کۆمەڵایەتیەو ئەوی دیکەی سەدانیکردنی خۆشگوزەرانیەو پزیشکیە واتە لە هەردوو بارەکەدا ئیمە زەرەرمەندین".