گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەڵێت: شووی پێناکەم

بەهۆی نەزانینی وەڵامی پرسیارێکییەوە بوکێک لە ئاهەنگەکەیدا زاوای جێهێشت

2021.05.07 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی نەزانینی وەڵامی پرسیارێکییەوە بوکێک لە ئاهەنگەکەیدا زاوای جێهێشت

ناس کورد- 

بوکێکی هندی دوای ئەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا پرسیارێکی بیرکاریی لە زاوا کرد، بەڵام زاوا وەڵامەکەی نەزانی، بۆیە ئاهەنگەکەی جێهێشت و ڕەتیکردەوە هاوسەرگیریی لەگەڵ بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "سپۆتینگ"ی ڕووسی، چوارشەممەی ڕابردوو 5ی ئایار، بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە ویلایەتی ئۆتار پرادیش لە هیندستان ویستویەتی تاقیکردنەوەیەکی بچوکی بیرکاری بە زاوا بکات و پرسیارێکی خشتەی لێکدانی ژمارەی لە زاوا کردووە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەڵام زاوا لە تاقیکردنەوەکە شکستی هێنا، هەر بۆیە بوک ئاهەنگەکەی جێهێشتووە و لە هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کوڕەدا پەشیمان بووەتەوە." 

 

بەگوێرەی سپۆتینگ، بووکەکە وتویەتی، ناتوانێت هاوسەرگیریی لەگەڵ کەسێک بکات کە بنەماکانی بیرکاری نەزانێت، هاوڕێکان و خێزانەکەشی ناتوانن ڕێگە لە بڕیارەکەی بگرن و پەشیمانی بکەنەوە، چونک ئەو بڕیاری خۆی داوە.

 

هاوکات ئامۆزای بووکەکە سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لەوەی زاوا ئاستی خوێندنی بەوشێوەیە بووە و ڕایگەیاندووە، " خێزانی زاوا بابەتی پەروەردەی کوڕەکەیان لەئێمە شاردبووەوە، ڕەنگە هەر نەچووبێت بۆ قوتابخانە و ئێمەیان هەڵخەڵەتاندووە."