ناس کورد-
ئامارەکانی کۆرۆنا لە هندستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزتردەبنەوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ئاستی توشبوون و مردن تۆمارکرا بەشێوەیەک نزیکەی نیو ملیۆن توشبووی نوێ تۆمارکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستیی هندستان (هەینی 7ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 414 هەزار و 188 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراون و 3915 توشبووش گیانیان لەدەستداوە."
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ملیۆنێک و 570 هەزار توشبووی نوێ تۆمارکراون و زیاتر لە 15 هەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە."
لەئێستادا کۆی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە 21 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە 234 هەزار کەس.