گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوادەکات سەرۆک وەزیران ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت

هاوپەیمانی فەتح هەوڵی هەمواری دەستوری عێراق دەدات

2019.06.11 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانی فەتح هەوڵی هەمواری دەستوری عێراق دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ هەموارکردنەوەی مادەیەکی دەستوری عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران. . ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019 محەمەد دەراج ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ هەموارکردنەوەی مادەی 76ی دەستوری عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەراندا. . هاوپەیمانیەتیەکە ئامانجیەتی بە هەموار کردنەوەی دەستور ئەو مادەیە بگۆڕێت بەشێوازێک کە سەرۆک وەزیران ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت. . محەمەد دەراج ئەندامی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند ماوەی هەشت مانگە تا ئێستا سەرۆک وەزیران نەیتوانیوە تەواوی کابینەکە تەواو بکات. . ئەو ئەندامەی هاوپەیمانێتی فەتح ڕایگەیاندووە کێشەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت بەهۆی کێشەی دەستورەوەیە و بۆیە واژۆیان بۆ هەموارکردنەوەی دەستپێکردووە بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی واژۆکان بدات.