گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی ڕوویدا

بەوێنە؛ لە هەولێر پیاوێکی بەتەمەن لەکاتی شۆفێریدا جەڵتە لێی دەدات

2021.05.07 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە هەولێر پیاوێکی بەتەمەن لەکاتی شۆفێریدا جەڵتە لێی دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتری شۆفێرێکی بەتەمەن لەکاتی شۆفێریدا خەڵتەی دڵ لێیداوە و بەهۆیەوە توشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە، لە ئەنجامدا خۆی و سەرنشینێک برینداربوون و برینەکەی خۆی سەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (هەینی 7ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوودا لەسەر شەقامی 100مەتری نزیک جوتسایدی عینکاوە بەهۆی تیژڕۆیی و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی لانسەرێکی تایبەت خۆی کێشا بەدواوەی تاکسیەکی مازدا و لەدواییش کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەسەرشۆستەی لای چەپی شەقام کەوت و چەند دارێکی جوانکاری شکاند، ئینجا وەستا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە شوفێری لانسەر کەخۆی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکە بو بەسەختی زامدار بو لەگەڵ سەرنشینێک کەلەگەڵی بو، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەکاتی لێکۆلینەوەش لەهۆکاری تیژڕۆییەکە دەرکەوت کە شوفێرەکە کە کەسێکی بەتەمەنە بەداخەوە لەکاتی لێخوڕین جەلتەی دڵ لێیداوە، بۆیە قاچی لەسەر پایدەری بەنزین ڕەقبووە و بەو شێوەیە خێرایی ئوتومبێلەکەش زیادی کردوە و لەکۆنتڕۆل دەرچووە."