گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژووری ئۆپەراسیۆنەكان

پێنج خاڵ لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەی ڕۆژانی جەژن و خۆپارێزی لە كۆرۆنا

2021.05.07 - 01:59
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج خاڵ لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەی ڕۆژانی جەژن و خۆپارێزی لە كۆرۆنا

ناس كورد_

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیەندراوێک ئاماژە بەوە دەکات، لە رۆژانی جەژن، قەدەغەی هاتووچۆ نابێت و ئاماژە بەوە دەكات ''بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، هاتووچۆ ئاسایی دەبێت و نوێژی جەژنیش لە مزگەوتەكان ئەنجام دەدرێت''.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی بڕیارەکان:

یەکەم/ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتووچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت.

دووەم/ هەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

سێیەم/ ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لە مامۆستایانی ئاینی هەروەک چۆن لەڕابردوودا هاوکارمان بوون لە هۆشیارکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بەهەمان شێوە لە پابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هاوکاربن، داواش لە نوێژخوێنان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

چوارەم/ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆی له‌ نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ پێى ئه‌و رێكارانه‌ى كه‌ له‌ به‌یانى ژماره‌ (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه‌.

پێنجەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستادا هەر ڕێکارێک گیرابێتەبەر لەپێناو سەلامەتی گشتیی و هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی و خۆپارێزی لەوبارودۆخەدا هۆکارێکی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.5.7