گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەواڵێکی ئومێدبەخش لە تەندروستیى عێراقەوە لەبارەی کۆرۆنا

2021.05.06 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکی ئومێدبەخش لە تەندروستیى عێراقەوە لەبارەی کۆرۆنا

ناس کورد- 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، ئاستى توشبوون بەپەتاى کۆرۆنا بەرەو دابەزین دەچێت و پێشوازییەکى باشتریش لە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (6ى ئایارى 2021) ڕایگەیاندووە، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا دابەزینى ئاستى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەڵام ئەوە واتاى کۆتایهاتنى پەتاکەش نیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، مەترسى پەتاکە هێشتا لەعێراق و وڵاتانى دەوروبەر و جیهانیش بەردەوامە.

 

بەدر وتووشیەتى، دەرکەوتنى ڤایرۆسى گۆڕاوى هندى بە ئاڵنگارییەکى نوێ دادەنرێت و بەدڵنیاییشەوە عێراقیش لەبازنەى ئەو مەترسییە بەدوور نیە.

 

وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەش کردووە، لەچەند هەفتەى ڕابردوودا هاووڵاتیانى عێراقى پێشوازییەکى باشتریان لەوەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کرد و ئەوەش دۆخەکە بەرەو باشى دەبات.