گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ژنە فەرمانبەرێک بەهۆى دزینى یەک ملیار دینار 30 ساڵ زیندانیى بۆ بڕدرایەوە

2021.05.06 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە فەرمانبەرێک بەهۆى دزینى یەک ملیار دینار 30 ساڵ زیندانیى بۆ بڕدرایەوە

ناس کورد- 

دەستەى دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆى دزینى نزیکەى یەک ملیار دینارى عێراقى سزاى 30 ساڵ زیندانى بۆ ژنە ژمێریارێکى بانکى "کشتوکاڵى هاریکاریى - لقى عەمارە" بڕدراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەى دەستپاکیی عێراق (6ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دادگاى تاوانەکانى پارێزگاى میسان/ دەستەى یەکەم بڕیارى ئیدانەکردنى ژنە ژمێریارێکى بانکى کشتوکاڵى هاریکاریى - لقى عەمارە دەرکردووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش بەهۆى دزینى 996 ملیۆن دینارى عێراقى "نزیکەى 680 هەزار دۆلارى ئەمریکى"، لە ڕێگەى خەرجکردنى قەرز بەبێ ڕەزامەندى ئەوانەى بەناویانەوە خەرجکراوە و پارەکەى بردووە و بەپێچەوانەى یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵەى پێوە کردووە.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، دادگاکە سزاى 30 ساڵ زیندانى بۆ ئەو ژمێریارە بڕیوەتەوە و سزاکەش بەپێى حوکمەکانى مادەى 316  لە یاساى سزادانى عێراقى بووە، هەروەها فەرمانى دەستگیر کردنى بۆ دەرکراوە و پابەند دەکرێت بەدانەوەى سەرجەم پارەکە و هەرچى پارەى گوازراوە و نەگوازراوەشى هەیە دەستى بەسەردا دەگیردرێت.