گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەگەرى هەیە موشەکە چینییەکە لە عێڕاق بکەوێتە خوارەوە؟.. شارەزایەک ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.06 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرى هەیە موشەکە چینییەکە لە عێڕاق بکەوێتە خوارەوە؟.. شارەزایەک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

شارەزایەکى دیارى کەشناسیى عێڕاقى باس لە ئەگەرى کەوتنە خوارەوەى موشەکە چینییە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکە لە عێراق دەکات و خەجتلەوەدەکاتەوە زۆر بەخێرایى بە دەورى زەویدا دەسوڕێتەوە و بەم نزیکانە دەگاتە بەرگە هەواى زەوى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى موسەوى شارەزاى دیارى کەشناسى عێراقى (6ى ئایارى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکردووە، موشەکە چینییە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکە بە خێراییەکى زۆر لە بەرزى 150 بۆ 200 کیلۆمەتر بە دەورى زەویدا دەسوڕێتەوە و هەر 90 خولەک جارێک سوڕێک تەواو دەکات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، تائێستا نەگەیشتووەتە بەرگە هەوازى زەوى و پێشبینى دەکرێت کاتێک گەیشت بسوتێت و پارچە پارچە ببێت و بە ڕێژەیەکى گەورە پێشبینى دەکرێت بکەوێتە زەریاکانەوە، چونکە زۆرترین بەشى هەسارەى زەوى پێکدەنێنن، یاخود بکەوێت ئەو ناوچانەى دانیشتوانیان تێدا نییە.

 

موسەوى وتوشیەتى، تائێستا زانایان ناتوانن ئەو شوێنە دیارى بکەن کە موشەکەکەى تێدا دەکەوێتە خوارەوە، هەندێک پێیان وایە لە ئەفریقا و هەندێک پێیان وایە لە زەریاى هادى، هەندێکى تریش پێیان وایە لە ناوچەکانى باشورى ئەوروپا و بەشێکى مەغریب، ئەوەش لە کۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو.

 

سەبارەت بە ئەگەرى کەوتنە خوارەوەى لەناو عێراقدا هێماى بۆ ئەوەکردووە، بەپێى پشبینییەکان ئەستەمە ئەوە ڕووبدات.

 

نەخشەى ئەو شوێنانەى ئەگەرى زۆرە موچەکەکە تێیاندا بکەوێتە خوارەوە: