ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر پەسەندکردنی سزای سزادراوانی بادینان بە چەند تۆمەتێک هاتەدەنگ و داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی
ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات. پێویسته به هه‌موومان، هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین. داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتییی نیشتیمانیی کوردستان